ڕووداوێكى هاتووچۆ له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 11 ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 17/6/2018 له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ـ سلێمانى و له‌به‌رامبه‌ر كه‌مپی زانكۆى گه‌رمیان، ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌جۆرى پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى (نیسان ده‌بڵ و گلایزه‌ر بلایمۆس) دا ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه 5 هاووڵاتى برینداربوون كه سه‌رجه‌میان له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هه‌ردوو ئۆتۆمۆبێله‌كه به ئاڕاسته‌ى سلێمانیدا ڕۆشتوون، ئۆتۆمۆبێله گلایزه‌ره‌كه كۆنترۆڵى له‌ده‌ست داوه و له‌دواوه خۆى كێشاوه به ئۆتۆمۆبێله نیسانه‌كه‌دا و وه‌رگه‌ڕاوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار كراون له كه‌لار".
bas news-
