هەدەپە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا لە هەرێمی كوردستن بە باشی بەڕێوە دەچێت
نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) لە هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان بە باشی بەڕێوە دەچێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات لە هەڵبژاردنی حوزەیرانی ئەمساڵ بە ئاسانی بەربەستی لە سەدا دە تێدەپەڕێنن.
موزەیەن گونەیش، نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە پڕۆسەی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە و بڕیارە تاكوو كاتژمێر 9ی شەو بەردەوام بێت.
نوێنەری هەدەپە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پڕۆسەی دەنگدانەكە لە کونسووڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و بڕیارە یەك رۆژ بخایەنێت و لەسەر سندوقەكانی دەنگدان نوێنەری هەدەپەش ئامادەیە"
هاووڵاتیانی توركیا لە سەرجەم شارەكانی هەرێم دێنە کونسووڵخانەی توركیا لە هەولێر.
نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەدەپە بە ئاسانی دەتوانێت لەم هەڵبژاردنەدا بەربەستی لەسەدا دە تێپەڕێنێت و هەدەپە هێزێك نییە تەنیا لە ناوچە كوردنیشینەكان قەتیس بووبێتەوە، بەڵکوو دەتوانێ لە دەرەوەی كوردەكان و و باکووری کوردستانیش دەنگی پێویست بێنێت".
bas news-
