سبەی وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات سبەینێ سێشەممە وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، ڕای دەگەیەنێت، وادەكە لە 18-6 دەست پێدەكات و تاكوو 20-6 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، باسی لەوەش کرد كە تاكوو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئارادا نییە.
بەپێی نووسراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 30 ئەیلوولی ئەمساڵ، وەكوو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە.
bas news-
