کچێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە درێژەی دیاردەی خۆکوژیدا لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کچێکی خەڵکی ناوچەی دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەێنی ، کچێکی تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی ئاوایی "مەوی"ی سەر بەشاری دیواندەرە بە هۆکاری ناروون پەنای بۆ خۆکوژی بردووە.
ئەگەرچی دوای ئاگادار بوونی بنەماڵەکەی، کچە نیوەگیانەکەیان گەیاندووە نەخوشخانەی دیواندەرە، بەڵام هەوڵی پزیشکەکان بێ ئاکام بووە و سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی ئەو کچە گیانی لەدەست داوە.
چەند ساڵێکە دیاردەی خۆکوژی بەتایبەتی لە نێوان کچان و ژنان لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و خێزانی و ئابووری و بێکاری، ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئەمەش پەرۆشی و نیگەرانیی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵناسانی لێ کەوتووتەوە.
bas news-
