یه‌كێتى مامۆستایان له باره‌ی ده‌رماڵه‌ى هاندانه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى هاندانى مامۆستایان ده‌دات، كه ماوه‌یه‌كى زۆره خه‌رجكردنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ڕاگیراوه.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕوونیكرده‌وه، كه: "دوو ساڵ پێش ئێستا و به‌هۆى دره‌نگكه‌وتن و په‌یڕه‌وكردنى سستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنی دا كه بۆ ئه‌و ساڵه‌ى خوێندن 6 ده‌رماڵه‌ى هاندان به بڕى (100 – 150) هه‌زار دینار بۆ مامۆستایان، خه‌رج بكات".
ئه‌و به‌رپرسه، گوتیشى: "به‌ڵام به‌داخه‌وه به دووساڵى خوێندن ته‌نها پێنج له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ى داوه‌ته مامۆستایان و تائێستا دوا به‌شى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، دابه‌ش نه‌كراوه".
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، كه نووسراوى هۆكارى ڕاگرتنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یان داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌هۆى باشتربوونى مووچه و كاتى دابه‌شكردنه‌كه‌ى، پێناچێت جگه له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ى ماوه، حكوومه‌ت بڕیارى نوێكردنه‌وه‌ى خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى دیكه‌ى هاندان به مامۆستایان بدات.
bas news-
