زانیاری لەبارەی شکانی بۆڕیی ئاوی ئیفراز لە هەولێر دەخرێتە ڕوو
قایمقامی ناوەندی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە له شكانى بۆری ئاوى ئیفراز، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە بەرپرس دەزانن" چونكه چاودێری هێڵەکەی نەکردووە".
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر ڕاگەیاند: ”پێویست بوو کە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاودێری ئەو هێڵەی بکردایە، چونکە بەرپرسیارێتی ئەوە کە هەر شتێک لەسەر ئەو هێڵە دروست بکرێت، بۆیە ئەوان بەبەرپرس دەزانین".
ئهو قایمقامه پرسیارى ئهوهش دهكات، كه بهڕێوهبهرایهتییهكه چۆن ڕێگهیان داوه، کۆمپانیاكه ئەو کۆگایانەی لەسەر هێڵكه دروست بكات، چۆن بهڕێوهبهرایهتی ئاوى ههولێر ئاگادار نەبوون؟.
جهختیش دهكاتهوه، كه پێویست بوو بەڕێوەبەریەتیی ئاوی هەولێر لایەنی پەیوەندیداری ئاگادار بکردایەتەوە، چونکە ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوە، لە ئاوی ئیفرازەوە تا دابەشکردنی ئاوەکەش، چاودێری بکات.
ههروهها گوتیشی: ”کۆمپانیاکە ڕەزامەندی دەربڕیوە، دەست بە تێکدانی ئەو کۆگایانە بکات، کە دروستی کردوون“.
لەبارەی ئەوەی ئاخۆ لایەنی بەرپرس لە شکانی بۆڕیەکەی ئاوی ئیفراز لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت؟، قایمقامی ناوەندی هەولێر، گوتی: ”ئەوە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەینە ئەنجام و بڕیاری لەسەر دەدەین“
bas news-
