ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمى كوردستان زیادی كردووە
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد به‌پێى پێشبینى و لێكدانه‌وه‌ى خۆیان و به‌به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو، ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیار بۆ هه‌رێمى كوردستان زیاد بووە.
نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاند "هه‌رچه‌نده ده‌مانه‌وێ دواى ته‌واوبوونى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ئامارى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه كه له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار له وڵاتى ئێران و ناوچه‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراقەوە هاتوونه‌ته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك شه‌وى ڕابردوو له زۆر جێگه‌ى ناوچه‌ى گه‌شتیارى شوێنى مانه‌وه نه‌مابوو بۆ له خۆگرتنى گه‌شتیاران".
گوتیشى بۆ رۆژانی جه‌ژن زیاتر له 100 كۆمپانیای ده‌ره‌كی گه‌شتیار بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن، بۆیه پێمانوایه نهكرانهوهى رێگه‌ى مووسڵ – هه‌ولێر، هه‌ولێر – كه‌ركووك كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر هاتنى گه‌شتیاران نابێت.
رۆستى ئاشكراى كرد كه له ساڵى ڕابردوو 243 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوونە هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌مساڵیش پێشبینى ده‌كه‌ن له‌و ڕێژه‌یه زیتر بێن.
bas news-
