چه‌كدارانى به‌ره‌ى توركمانى سووكایه‌تی به په‌یكه‌رى كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌یشكێنن
به‌پێی وێنه و زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى به‌ره‌ى توركمانى، ئالایه‌كی حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر په‌یكه‌رى (د. فارووق) به‌رز ده‌كاته‌وه، كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا بووه و له‌هه‌ردوو زانكۆى به‌غدا و سلێمانى وانه‌ى گوتووه‌ته‌وه.
د. فارووق، كه له‌كۆتاییه‌كانى ته‌مه‌نیدا كه له ساڵى 2005 كۆچى دوایی كردووه و له خورماتوو به‌خاك سپێردراوه، به‌هۆى وه‌ستانى گورچیلهكانییهوه له‌سه‌ر كورسى كه‌م ئه‌ندامان بووه، كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌كادیمى و ڕۆشنبیر و پڕ له زانست بووه و توانیویه‌تى به‌و شێوه‌یه بڕوانامه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌رده‌وام بێت له به‌خشینی زانست.
وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌و وێنه‌یه، چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و به‌ره‌ى توركمانى، په‌یكه‌ره‌كه‌یان شكاندووه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك و خورماتوو كه‌وتنه ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
