سەرکردەیەکی یەکێتی وهڵامى گۆڕان دهداتهوه
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی چوونی شاندی گفتوگۆ بۆ بەغدا ڕایگەیاند: ”ئێمە شاند بۆلای کێ بنێرین؟، دەبێ بابەتەکان یەکلای ببنەوە بۆ ئەوەی بزانین چی دەکەین، یان لایەنەکان چی دەکەن؟".
جهختیشی كردهوه، تا ئەو بارودۆخ و کێشەی هەڵبژاردنە یەکلای نەبێتەوە، بچینە بەغداش سهردانێكى ئاسایی دەبێت، گوتیشی: "هەر کاتێک پێویست بکات، ئەوا دەڕۆین، بەڵام هێشتا هیچ پێویست نییە بۆ ئەوەی بەفەرمی بچینە بەغدا".
سەرکردەکەی یەکێتیی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە بەرپرسانی گۆڕان لەسەر هەشت کورسییەکەی یەکێتی لەسلێمانی بڵاوی دەکەنەوە، کە گوایە دوای ژماردنهوهى دەنگەکان بهدهست، یەکێتی دەبێتە خاوەن کەمتر لە چوار کورسی، گوتی: ”قسە زۆر دەکرێت، بەڵام قسە شتێکە و ڕاستی شتێکی دیکەیە، لەگەل ئەوەشدا ڕێوشوێنی یاسایی هەیە بابیگرنەبەر بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان و ساخ کردنەوەی“.
باسنیوز
