پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی خۆشەویستی کوردستان، لە هەر شوێنێکی جیهان بن، پیرۆز بێت.
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم.
ڕۆژوو و عیبادەتتان قبووڵ بێت و جەژنێکی پڕ لە ئارامی و شادیتان هەبێت.
مەسعوود بارزانی
kdp-
