سەرۆک بارزانی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات دوای جەژن دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن
لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان ٢٤دا کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنییەوە لە بارەی دواڕەوشی عێراق و قەیرانی دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرا، بەرێزیان بەو جۆرە وەڵامی دایەوە:
پشتیوانیی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستووریی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو. ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور بێت.
kdp-
