ئاكپارتی: په‌كه‌كە وه‌ك جاران ناتوانێت باج له خه‌ڵك بستێنێت
مه‌هدی ئه‌كه‌ر جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی رایگەیاند ئیدی وه‌ك جاران ئه‌ندامانی پەكەكە نایه‌نه ناو شارەكان تا باج له خه‌ڵك بستێنن.
مەهدی ئه‌كه‌ر له میانی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن له شاری ئامەد لە باكووری كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دیجله و ئهغیلی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانیەوە پێشوازییان لێ كرا.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا كه موختارانیش به‌شدارییان كرد له ئه‌غیل رایگه‌یاند كه كێشه‌ی كورده‌كان "كورد نییه به‌ڵكو په‌كه‌كه‌یه".
دووپاتیشی كردەوە چیتر پەكەكە ناتوانێ وەكو جاران بەزۆرەملێ، باج لە خەڵكی شارەكان بستێنێت.
BAS NEWS-
