سێ دادوه‌ر بۆ نووسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زران
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه فه‌رمانى دا به دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ نووسینگه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك كاندید كرابوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌و فه‌رمانه، سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له‌ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ریان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه، بۆ دامه‌زرا.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایای له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ركرا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، 9 دادوه‌ریی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه دامه‌زراند و 18 دادوه‌ری تریش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نووسینگه‌كانى پارێزگاكان.
BAS NEWS-
