نێچیرڤان بارزانی: عێراق پێویستی بە هاوپەیمانییەكی فراوان و بەهێزە
سەبارەت بە دروستبوونی هاوپەیمانهتی له نێوان لیستی سائیروون بە سەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر و لیستی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ''هەنگاوێكی ئەرێنییە، بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بە هاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت، دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروست بكرێت".
له ڕوانگای نێچیرڤان بارزانییهوه، هاوپەیمانهتیی نێوان لیستی سائیرهون و فەتح وایه، كه هەموو لێكنزیكبوونەوەیەكی لایەن و لیستەكانی عێراق لەوكاتەدا هەنگاوێكی ئەرێنییە، بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بە هاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت، دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروست بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكانی عێراق بدۆزرێتەوە و، هەموو پێكهاتەكانی عێراق خۆیان بە هاوبەشی بەڕێوەبردنی عێراق بزانن، هەروەها مافی هەمووان بەپێی دەستوور پارێزراو بێت. دەبێ هاووڵاتیانی عێراق بگەنە ئەو مافە مەدەنی و سیاسی و خزمەتگوزاریانەی كە لە دەستووری عێراقدا بۆیان دیاری كراون، ئەوەش بە دروستبوونی هاوپەیمانییەكی فراوان و بەهێز بەدی دێت.
جێگری سهرۆكی پارتی له وهڵامی دوو پرسیاری تۆڕی مێدیایی ڕوودا، بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و چۆنیهتیی مامهڵهكردن لەگەڵ لیستە براوەكانی عێراقدا دهخاته بهر باسهوه و ڕایگهیاندووه، ''ئەو هاوبەشییەی ئێستا لە هەڵوێستەكاندا لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دروست بووەتەوە گرینگە، بەڵام هەروەك پێشتریش گوتوومانە، دەبێ لیستە براوەكان لە هەرێمی كوردستان پێكەوە دابنیشین و كارنامەیەكی هاوبەشمان هەبێت بۆ دانوستاندن لەسەر بنەمای مافەكانمان لە دەستووری عێراقدا لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا.''
نێچیرڤان بارزانی زیاتر لهسهر ئهو پرسه دواوه و دهڵێ ''ئێمە ئێستا نامانەوێت ببینە بەشێك لە هیچ هاوپەیمانییەك، بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لەسەر كارنامەی ئەو هاوپەیمانیانە بۆ بەشداریكردنی لیستەكانی دیكە و پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان و بە تایبەتیش مافەكانی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان هەروەك لە دەستووری عێراقدا هاتوون. چونكە لەو هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانی هەموو لیستەكان زۆر نییە كە بتوانن وەك لیستی زۆرینە تەماشا بكرێن، لەبەرئەوە بۆ ئەوەی حكوومەتێكی بەهێز هەبێت دەبێ خاوەن زۆرینەیەكی بەرچاو بێت لە پەرلەماندا.''
kdp-
