پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، تێدا ئاماژە بەوە دراوە، کە پلان و ڕێنماییەكانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە ڕۆژانی جەژندا راگەیاندرا.
لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەش خراوەتە روو، کە بەەپێی ئەو رێنماییانەی دانراوە لەبەشی پۆلیسی گرتن و گۆستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانیكردنی راگیراوان نییە، لە رۆژی دووەمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا سەردانیكردن تەنها بۆ ژنانە و لەرۆژی سێیەمی جەژندا سەردانیكردن تایبەتە بە پیاوان.
جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە لە رۆژانی جەژندا دەبێت سەردانیكەر پابەند بێت بەیاسا و رێنماییەكانی ناو بەندینخانەوە.
باسنيوز
