بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ى ماتۆرسكیلى ده‌ستبه‌ر گیراودا ده‌رده‌چێت
خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، سكاڵایان دژى هه‌ندێك له شوفێرى ماتۆڕسكیله‌كان تۆمار كردووه كه بوونه‌ته مایه‌ى بێزارى و ژاوه‌ژاو له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له خوار 17 ساڵیه‌وه‌یه".
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە به‌وهۆیه‌وه له هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیاندا كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان پێكردوهة ده‌ستیان به‌سه ده‌یان ماتۆڕسكیل گرتووهة كه به‌پێى بڕیارى دادوه‌ر به خاوه‌نه‌كانیان نادرێنه‌وه و ده‌بن به موڵكی هاتوچۆ، دواتریش به ئۆتۆمبێلی پانكهرهوه پان ده‌كرێنه‌وه.
ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كرد، كه به‌پێى بڕیارێكى هاتوچۆى هه‌رێمی کوردستان، شوفێرى ئه‌و ماتۆرسكیلهى بیه‌وێـت ماتۆڕسكیله بێ سه‌ره‌تاكه‌ى وه‌رگرتێته‌وه، ده‌بێت به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه‌و بارمته‌ى یه‌ك ملیۆن دینار دابنێت و پاشان ماتۆرسكیله‌كه ده‌باته خاڵێكى گومرگى و پێشینه‌ی یاسایی بۆ ئه‌نجام بدات، به پێچه‌وانه‌وه ماتۆرسكیلهكهى پێنادرێته‌وه.
باسنيوز
