گەشتوگوزاریی سۆران: هەر فرۆشیارێک نرخەكان بەرز بكاتەوە لێپیچنەوەی لەگەڵ دەكرێت

 گەشتوگوزاریی سۆران: هەر فرۆشیارێک نرخەكان بەرز بكاتەوە لێپیچنەوەی لەگەڵ دەكرێت
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، دەڵێت، بۆ رۆژانی جەژن، پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار دەكەین، بۆیە هەر خاوەن كارێك نرخەكان بەرز بكاتەوە و لە ڕێنماییەكان دەربچێت، لێپێچنەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت.


بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ڕایگەیاند: "بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان، پێشبینیی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران دەكەین، بە مەبەستی پێشوازیكردنیان و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە سەیرانگەكان، هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ ئێدارەی سنوورەكەمان و دامودەزگاو هێزە ئەمنییەكان و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی كردووە، كە بتوانین كەشێكی خۆش و ئارام بۆ ئەو گەشتیارانە فەراهەم بكەین".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران گوتیشی، لیژنەیەكی هونەریمان هەیە بۆ چاودێریكردنی چێشتخانە و گازینۆ و فرۆشگە و هۆتێل و مۆتێل و گەراجەكان و ..هتد، بۆ ئەوەی خاوەنەكانیان بە هەل نەیقۆزنەوەو نرخەكان گران نەكەن بۆ گەشتیاران و پابەندی رێنماییەكانمان بن".

ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسێك نرخەكان زیاد بكات و سەرپێچی بكات، لەلایەن ئیدارەی شارەكەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و رووبەڕووی سزا دەبێتەوە، نەك تەنها لە رۆژانی جەژندا، بەڵكوو رۆژانی دواتریش بە هەمان شێوەیە.








باسنیوز
Top