وەزارەتی ئەوقاف: مەرج نییە سبەی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت

 وەزارەتی ئەوقاف: مەرج نییە سبەی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت ھیچ وڵاتێکی ئیسلامی بە فەرمی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری نەکردووە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات وەزارەتی ئەوقاف بۆ دیاریکردنی ئەو ڕۆژە پشت بە تواناکانی خۆی و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەبەستێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/6/14، لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆ دەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکات".

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف جەختیشی کردەوە: "سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ وەقفی سوننە و وڵاتی سعوودیە ھەیە، بەڵام بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن وەزارەتی ئەوقاف پشت بەخۆی دەبەستێت".

وەزاەرتی ئەوقاف داوا لە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات ھەر کەسێک مانگی بینی، لیژنەی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بکاتەوە.

تا ئێستا وڵاتانی ئیسلامی نەیانتوانیوە لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژن سەرکەوتوو بن، ئەمەش وای کردووە ساڵانە ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە رووبەڕووی کێشە ببنەوە.







باسنیوووز
Top