مێرگه‌سۆر.. كچێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵ له رووبار‌ى شانه‌ده‌ر خنكا
عه‌مید عیماد كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، راى گه‌یاند: ”دره‌نگانى ئێواره‌ى ده‌وێنێ ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی رووداوێكى خنكان له رووباری شانه‌ده‌ر، كه كچێكى ته‌مه‌ن ته‌مه‌ن 11 ساڵه، به‌ناوى (ئاسیا عه‌زیز سه‌لیم) به گۆته‌ى یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى ئه‌و كچه له‌كاتى یارى كردن كه‌تبووه ناو رووبار“.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى مه‌له‌وانى به‌رگرى شارستانى مێرگه‌سۆر، گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه‌و ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمه‌كه‌ى، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه و شێلوى رووباره‌كه نه‌یانتوانى ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران، گوتیشى: ”ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/6/2018 به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌م كچه تیمه‌كانى مه‌له‌وانى به‌رگرى شارستانى سۆران و مێرگه‌سۆر و هاووڵاتییان، به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان“.
باس‌نیوز
