سەقز.. کچێک بە تۆمەتی لایەنگری لە سەربەخۆیی کوردستان حوکمی بۆ بڕایەوە
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوکمی لێدانی 50 زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و پێبژاردنی 400 هەزار تمەن پارەی بەسەر کچێکی خەڵکی ئەو شارە بەناوی "چینی ئاخر خوب"دا سەپاند.
چینی ئاخر خوب رۆژی یەک ڕۆژ دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
دادگای سەقز پێشتریش ۳ هاووڵاتیی دیکەی بەناوەکانی "زەمانە زێویە"، "منارە مەلا وەیسە" و ئەیووب جەوانپوور" هەرکام بە تۆمەتی بەشداری لە شادی و خۆشیی دوای ڕیفراندۆمی باشوور بە ٥٠ قامچی ۱ ملیۆن و ۸٠٠ هەزار تمەن مەحکووم کرابوو.
باسنيوز
