دوكان..حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان ده‌رده‌كات
تایبه‌ت به تاپۆكردنى زه‌وى و خانوو و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زینلێكهوتووان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیارى گرنكى له به‌رژوه‌ندى هاووڵاتییانى سنوورى شارۆچكه‌ى دوكان ده‌ركرد.
پشتیوان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى دوكان ڕاگه‌یاند: "دوای هه‌وڵدان و ماندوبونێكی زۆری قایمقامیه‌ت و شاره‌وانی دوكــان تایبه‌ت به تاپۆكردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكهوتووتن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،چه‌ند بریارێكى گرنگى بۆ هاووڵاتییانى سنووره‌كه ده‌ركرد".
ده‌رباره‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكوومه‌ت، سه‌رۆكى شاره‌وانى دوكان، ئەوەشی خستە روو، کە به‌پێى بڕیاره‌كان، ته‌واوى خانووه بێ تاپۆكانی ناو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی سنووری شاره‌وانی دوكـــان تاپـۆ ده‌كرێن و ئه‌و دوكانانهشی كه له ساڵانی ڕابردوودا له سنووری شاره‌وانی دوكان دروست كراون به‌ناوی شاره‌وانییه‌وه مابوون تاپـــــــۆ ده‌كرێن.
ئاشکراشی کرد، كه ئه‌وزه‌وییانه‌ی كه به‌تاڵن له سنووری شاره‌وانیدان له نێوان خانوو و كهلاوهكاندان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك كێشه‌ی هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كی باسكه باریك و سه‌ر ده‌ریاچه‌ى دوكان و وگهڕهكی ئاشتی كه پێشتر خانوویان هه‌بووه و ڕاگوێزراون، به پێدانی زه‌وى قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
bas news-
