كۆیه.. به تۆمه‌تى دزیكردن تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
پۆلیسى شارى كۆیه، ئاشكراى كرد كه كه‌سێكیان به تۆمه‌تى دزیکردن له كه‌سێكى نزیك خۆى ده‌ستگیر كردووه.
شۆڕش كاكه، بهڕێوهرهبهرى پۆلیسى كۆیه، ئەمڕۆ سێشەممە 12\6\2018، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌دوداچوون، هێزه‌كانمان توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ستاوه به دزینى 25 هه‌زار دۆلار (دوو ده‌فته‌ر و نیو) له خزمێكى نزیك خۆى".
بهڕێوهرهبهرى پۆلیسى كۆیه، ئەوەشیی خستە روو، کە دواى ده‌ستگیركردنى، تۆمه‌تباره‌كه دانی به تاوانی دزیكردنهكهیدا ناوه و له‌ئێستا به‌ندكراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستى پێكردووه.
bas news-
