ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: به‌غدا ئه‌و بڕه به‌نزینه بە هه‌رێمی کوردستان نادات كه دیاریكراوه
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، رای ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین به‌رده‌وامن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌غدا ئه‌و بڕه به‌نزینه ناداته هه‌رێمی کوردستان كه دیاریكراوه.
خانزاد یوسف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، راگەیاند: ”یاند به هاوكارى پارێزگار و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین به‌رده‌وامن“.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو، کە بڕیار بوو به‌غدا رۆژانه 2 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ شاره‌كانى هه‌رێمی کوردستان دابین بكات، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌مه نه‌كراوه.
ئاشکراشی کرد، ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نیا بۆ یه‌كجار بووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌و بڕه به‌نزینه ته‌نیا به به‌نزینحانه حكوومییه‌كان بدرێت كه ئه‌مه‌ش گواستنه‌وه‌ى گشتى به‌كار ده‌هێنرێت.
خانزاد یوسف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، گوتیشی: ”وهشكرد ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى به‌نزین له وتوێژداین، تاكو به‌نزینى هاورده‌كراو به‌نرخێكى هه‌رزانتر بگاته هاووڵاتییان“.
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، پرسی گرانى نرخى به‌نزینى تاوتوێ كرد، سه‌رۆكى ئهنجمهنیش جه‌ختى كردبوویه‌وه كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین به‌رده‌وام ده‌بن.
ئێستا نرخى به‌نزین له بهنزینحانهكانى پارێزگاى هه‌ولێر جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌ك له 700 دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ 950 دینار بۆ هه‌ر لیترێك.
bas news-
