هه‌ده‌په ئاهەنگێكی گه‌وره‌كه له ئیسته‌نبۆڵ ده‌كات
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، به‌مه‌به‌ستی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران، میتینگێكی گه‌وره له ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام ده‌دات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به هه‌زاران لایه‌نگری ئه‌و پارته به‌شداری تێدا بكەن.
میتینگه‌كه له 17_6_2018 له به‌كر كۆی له ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ره‌تا په‌روین بوڵدان قسه ده‌كات و پاشان كاندیده‌كانی ئیسته‌نبۆڵ به خه‌ڵك ده‌ناسێندرێن.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، كه‌ناڵی TRT له‌و رۆژه‌دا چه‌ند خوله‌كێك قسه‌كردنی بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش داناوه تا بتوانێت له زیندانه‌وه پروپاگنده‌ی خۆی تێدا بكات، چونكه كاندیدی هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، بۆیه قسه‌كردنی ده‌میرتاش رێك له‌و كاته‌یه كه هه‌ده‌په میتینگه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌دات، كه ئه‌ویش سه‌عات 5ی ئێواره‌یه.
هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت له ئیسته‌نبۆڵ وه‌كو هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران 10 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه یه‌ك ملیۆن و نیو ده‌نگده‌ری كورد له‌و شاره‌دا هه‌ن.
كاندیده‌كانی هه‌ده‌په له ئیسته‌نبۆڵ جیاوازن، چونكه زۆرێك له نووسه‌ر و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كاندید كردووه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئاكپارتییه‌وه زیندانی كراون و نان‌بڕاو كران.
هه‌ر له‌و میتینگه‌دا، ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له مێردێن به‌شداری ده‌كات و ئه‌ویش چه‌ند خوله‌كێك قسه ده‌كات.
ئیسته‌نبۆڵ 97 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه، له ریفراندۆم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئاكپارتی له‌و شاره‌دا بۆ یه‌كه‌م جار دۆڕا و 48%ی ده‌نگه‌كانی هێنا، 52%ی ده‌نگه‌كان بۆ جه‌هه‌په و هه‌ده‌په و پارتی باش و سه‌عاده‌ت چوو، بۆیه هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره سوپڕایزه‌كه‌ی له ئیسته‌نبۆڵه‌وه بێت نه‌ك له ئامه‌د و هه‌كاری و شرنا‌خ.
bas news-
