كاندیده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ئامه‌د بوو
موحه‌ره‌م ئینجه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، دوێنێ به‌شداری میتینگێكی گه‌وره‌ی كرد له ئامه‌د، كه به‌هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان تێدا كردبوو، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئاماده‌بووان سه‌ر به‌هه‌ده‌په بوون و داوای ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشیان ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، وه‌كو تانه‌یه‌ك بۆ ئینجه ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئامه‌د هاتبوونه میتینگه‌كه‌ی ئینجه زۆربه‌یان هه‌ده‌په بوون. له به‌رامبه‌ردا ئینجه ئاشكرای كرد، راسته زۆربه‌ی هه‌ده‌په بوو، به‌ڵام له بیرت بێت ئاكپارتیشی تێدا بوو و ئێمه باوه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) توركی كردوویه‌تی، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری میتینگه‌كه‌ی ئینجه‌یان كردووه، هه‌ده‌په بوون، وێنه‌ی ده‌میرتاشیان به‌رز كردبووه‌وه داوای ئازادكردنی ده‌میرتاشیان ده‌كرد.
موحه‌ره‌م ئینجه به‌ئاشكرا به‌ئاماده‌بووانی گوت، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ده‌میرتاشیش ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م ده‌نگ به‌من بده‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی ماڵپه‌ڕی ناوبراو، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ی میتینگه‌كه بوونه گوتوویانه له گه‌ڕی دووه‌م ده‌نگی ئه‌وان بۆ موحه‌ره‌م ئینجه ده‌بێت.
bas news-
