كۆیه.. به تۆمه‌تى دزیكردن تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
شۆڕش كاكه، بهڕێوهرهبهرى پۆلیسى كۆیه، ئەمڕۆ سێشەممە 12\6\2018، ڕايگه‌یاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌دوداچوون، هێزه‌كانمان توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ستاوه به دزینى 25 هه‌زار دۆلار (دوو ده‌فته‌ر و نیو) له خزمێكى نزیك خۆى".
بهڕێوهرهبهرى پۆلیسى كۆیه، ئەوەشیی خستە روو، کە دواى ده‌ستگیركردنى، تۆمه‌تباره‌كه دانی به تاوانی دزیكردنهكهیدا ناوه و له‌ئێستا به‌ندكراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستى پێكردووه.
باسنيوز
