كەركووك.. حەشدی شەعبی بە بیانووی چەك هەڵدەكوتنە سەر چەندین ماڵی گەڕەكێك
بەپێی زانیارییەكان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12/6/2018، هێزە عێراقییەكان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە بیانووی دەستبەسەرداگرتنی چەك لە ماڵان، هەڵیانكوتاوتە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیی لە گەڕەكی (عەسكەری)ی شاری كەركووك.
ئەم هەڵمەتە لە گەڕان و پشكنینی میلیشیاكان دوای ئەوەی كە لە چەند رۆژی رابردوو لە شاری كەركووك زنجیرەیەك تەقینەوە ئەنجام دراوە هاتوووتە ئاراوە كە بووەتە هۆی كوژران و برینداری چەند کەسێک.
هاووڵاتییانی شارەكەش گللەیی ئەوە دەكەن كە ئەو هێزانەی لە كەركووكن ناتوانن هاووڵاتییان بپارێزن و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەن حاڵەتی کوشتن و ڕفاندنی گەنجانی کورد و عەرەب تۆمار کراوە.
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتیی كەركووكیان داگیر كرد و ئێستاش دۆخی ئەمنیی شارەكە تێك چووە.
باسنیوز
