كچ و كوڕێكی رفێندراوی ئێزیدی ڕزگار كران
هەروەها نووسیویەتی ئەم رفێندراوانە بۆ ماوەی زیاتر لە 4 چوار ساڵ لە كەسوكاریان دوور بوون و تازە رزگار كراون.
بەرپرسەكەی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی كوردی ئێزیدی ئاشكرای كردووە ئەم دوو قوربانیە دوابەدوای بەدواداچوونی بەردەوامی نووسینگەكەیانەوە بەیارمەتی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی كوردستان رزگار كراون.
لە كۆتاییشدا بەڵێنی بۆ كوردانی ئێزیدی دووپات كردووەتەوە كە بەردەوام دەبن لە گەڕان و رزگاركردنی رفێندراوە كوردە ئێزیدییەكان لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە.
bas news-
