كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروان زیانی له كشتوكاڵ داوه
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ژینگه و دارستانی سه‌یدسادق، به هۆی زۆریی كه‌مكردنی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروانەوە زیان به سامانی ماسی و كشتوكاڵ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه گەیشتووە.
مقه‌ده‌م سه‌ردار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌یدسادق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێره‌وه ئاوییانه‌ی ده‌ڕژێنه ده‌ریاچه‌ی سیروانەوە ئێران له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌نداوی داریانی دروست كردووه و به تونێلی گه‌وره ئاوه‌كه ده‌باته‌وه ناو خاكی خۆی، ڕێگه نادات ئاوه‌كه بڕژێته ده‌ریاچه‌ی سیروانەوە، به‌و هۆیه‌شەوه ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كه بە ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه".
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه زیان به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتبوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و به‌نداوه بڕیاریان دابوو، ئاوی زیاتر به‌ربده‌نه‌وه، تاوه‌كو مه‌ترسی له‌سه‌ر بهنداوهكهدروست نه‌بێت. سه‌ردار ئه‌حمه‌د گوتیشی: "به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه كه زیان به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتبوو، بۆ دروستنه‌بوونی مه‌ترسیی گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نداوه‌كه بڕیاریان دا ئاوی زیاتر بهربدەنهوه، تاوه‌كو له وه‌رزی زستاندا هه‌موو لایه‌ك له مه‌ترسی بپارێزرێن، به‌ڵام ئێستا به هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له لایه‌ن به‌نداوی داریانەوە، به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ربه‌ندیخان بڕیاری گرتنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌یان داوه، تا ڕێژه‌یه‌كی زیاتری ئاوه‌كه كه‌م نه‌كات".
به هۆی كهمبوونهوهیەکی زۆری ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروان زیان به‌ر كشتوكاڵ و ژینگه و سامانی ماسی کەوتووە.
ناوبراو ده‌ڵێت: "كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه زیانی به جووتیاران و سامانی ماسی و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌مان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر گلدانه‌وه‌ی ئاو له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه زیانه‌كان زیاتر ده‌بێت".
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییانه‌ی ده‌ڕژێنه نێو سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی باشووری كوردستانەوە به‌نداو و تونێلی گه‌وره‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی دروست كردووه، چه‌ند ساڵێكه له وه‌رزی هاوییناندا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاو ده‌گرێته‌وه، به‌و هۆیەشەوە ئاوی ده‌ریاچه‌كانی كوردستان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كەن.
