تورکیا سنوورهكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان ههڵدهچنێ
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ناشناڵ: " ماوەی سێ ساڵە تورکیا بۆ رێگریکردنی لە هاتووچۆی شهڕڤانانی یەپەگە و گروپە چهكدارهكانی دیكه، دەستی کردووە بە دروستکردنی ئەو دیوارە لە سنوورەکانی".
دیوارەکە سنووری شارەکانی ئورفا، گازی عەنتاب، کیلیس، هەتای، مێرددین و شیرناخ لە رووی تورکیا دەگرێتەوە کە بەشێکی زۆری سنوورەکانی ئەو شارانەش لە دیوی سووریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگەدایە.
ئەم هەنگاوەی تورکیا لە کاتێکدایە، شاری عەفرینی داگیرکردووە و نیازی هەیە بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا هەژموونی خۆی بهسهر شاری مەنبجیشدا بسهپێنێ.
ئەنقەرە نزیکە لە تەواوکردنی پەرژینی ئەمنی لە سنووری توکیا- ئێرانیش کە رووبەری 144 کیلۆمەترهو سنووری نێوان هەردوو وڵات دەگرێتەوە.
سوپای تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستان (یەپەگەش بە بەشێک لەوان دادەنێت) هەوڵەکانی لە عێراق و سووریا چڕکردۆتەوە و هاوڵاتیانی سەر سنوورەکانیش زەرەرمەندی یەکەمن.
K24
