جێگری سەرۆكی ئەرمینیا: هاوكاریی قوتابیان و گەنجانی كوردستان دەكەین
فەلاح حەسەن، لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە بوونی كۆمەڵێك قوتابی وخوێنكاری كوردستان كرد لە ئەرمینیا و داوای لە حكوومەتی ئەرمینیا كرد زیاتر دەرگاكانیان بكەنەوە بە رووی قوتابیان و خوێندكارانی كوردستاندا و ئاسانكارییان بۆ بكرێت، بە تایبەتی لە بوارەكانی پزیشكی و زانستیدا.
لای خۆیەوە، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ئەرمینیا، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پەرەپێدان بە دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كوردستان و ئاسانكاری بۆ قوتابیانی ھەرێمی كوردستان، هەروەها سوپاسی ئەم گەنجە كوردە و شاندی یاوەری كرد كە بە سەردان لە یەریڤانن.
شایەنی باسە، فەلاح حەسەن بۆ سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی جیھان، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیایە.
kdp-
