مه‌سروور بارزانی: هیچ كێشه‌یه‌كمان له به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه، كێشه‌مان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌یه
ئه‌مڕۆ 10/6/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له ئایاكوب برادا باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و میكانیزمی عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه تاوتوێكرا.
مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ست به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه كێشه‌كانی عێراق له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترن و رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ر به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه و له سه‌ره‌تاوه‌ش ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه، به‌ڵام كێشه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگدان و گوتی: به عه‌قلیه‌تی خۆسه‌پاندن و ره‌تكردنه‌وه و داننه‌نان به مافی گشت پێكهاته جیاوازه‌كان عێراق سه‌قامگیر و سه‌ركه‌وتوو نابێت.
هه‌ر تایبه‌ت به رۆڵ و مه‌رجی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌جێندای هه‌رێم و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك و كه‌سێك نییه، كێ ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی ئهجێنداكهی بێت و كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌ك یه‌ك پاكێج، پشتیوانی لێ ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی له‌نێوان رۆمانیا و هه‌رێمی كوردستان به گرینگ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، له پێناو عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه ناكرێت رۆڵی كورد له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
kdp-
