پڕۆژه‌ى دوسایدكردنى رێگه‌ى نێوان هه‌ولێر - كۆیه به‌ته‌واوى راگیراوه
عه‌بدولره‌حمان موهه‌ندیس، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رايگه‌یاند: ”به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ی پێویسته‌وه، پڕۆژه‌ى دوسایدكردنى نێوان هه‌ولێر كۆیه راگیراوه، لە کاتێکدا قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى رۆمانییه‌وه ته‌واو كراوه، هێشتا بڕین و پركردنه‌وه و چه‌ندین قۆناغى ماوه“.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زارتى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام به‌هۆى بڕینى بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه، كاركردن له پڕۆژه‌كه راگیراوه
ئاشکراشی کرد، کە به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، كاركردن له نزیكه‌ى 700 پڕۆژه راگیراوه.
داخستنى رێگه‌ى نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك، له‌دواى روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، بووه‌ته هۆى دروستبوونى لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر رێگه‌ى هه‌ولێر كۆیه، به‌هۆى خراپی رێگه‌كه‌وه رۆژانه هاووڵاتییان ده‌بنه قوربانى روداوه‌كانى هاتوچۆ".
باسنيوز
