گەرمیان.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 10\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - شارەدێی کوڵەجۆ و نزیک گوندی باناسیاو ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی پیکاب و بارهەڵگر ڕووی دا.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە بەناوی ( فایق عەبدولڵا محەمەد، لەدایکبووی 1957 دانیشتووی شاری کەلار گیانی لەدەست دا.
ئاشکراشی کردووە، کە بەمەبەستی پشکنین تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شاری کەلار کراوەو شۆفێری بارهەڵگرەکەش لەبنکەی پۆلیسی کۆکز دەست بەسەرکراوە.
باسنيوز
