هەولێر.. پێنج لایەنی توركمانی بۆ هەڵبژاردن قەوارەیەکی هاوبەش پێک دەهێنن
ئەمڕۆ یەكشەممە، 10-6-2018 لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانووسیدا لە هەولێر پینج حزب و لایەنی توركمانی پیكهینانی لیستیكی یەكگرتوویان بەناوی قەوارەی (پارتی گەشەپێدانی توركمان) بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.
محەمەد ئیلخانی سەروكی پارتی گەشەپێدانی توركمان لە پرێس کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا رای گەیاند: "پێنج حزبی توركمانی لە قەوارەی "پارتی گەشەپێدانی توركمان"دا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەشدار دەبن، كە پیێكهاتوون لە: "پارتی گەشەپێدانی توركمان، پارتی دیموكراتی توركمانی، بزووتنەوەی بێلایەنی توركمان، پارتی گەلی توركمانی و كۆمەڵەی لیبراڵی توركمانی".
ئەو سەرکردەیەی تورکمان جەختی كردەوە: "وەكوو حزب و لایەنە سیاسییە توركماناییەكان لەپێناو پاراستنی ڕێککەوتنی سیاسی و پڕۆژە ستراتیجییەكاندا بەردەوام لەگەڵ گەلی كورد لەیەك سەنگەردا بوون، "لە پرۆسەی ریفراندۆم و لە كێشەكان لەگەڵ بەغدا، پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەین".
باسنيوز
