پشده‌ر.. به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه ڕووبه‌رێكى زۆرى دانه‌وێڵه سووتا
سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له ده‌شتى "به‌سته‌ستێن"ى سنوورى پشده‌ر،ڕووبهڕێكى زۆرى دانهوێلأهى هاووڵاتیان سووتا.
حسێن عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه كه به‌هۆكارێكى نادیار ئاگر له‌ده‌شتى بهستهستێنى سه‌ر به شاره‌دێى سه‌نگه‌سه‌رى كه‌وتووه‌ته‌وه كه بهوهۆهیهوه 70 دۆنم په‌رێزى دانه‌وێڵه‌ى دورواوه و 6 دۆنم گه‌نمى نهدورواوه سووتا".
گوتیشی: "تیمه‌كانمان به زووترین كات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه به زوویی ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد و نه‌یانهێشت زیاتر ته‌شه‌نه بكات".
ڕوونیشیكرده‌وه تا ئێستا كه‌س به‌و تۆمه‌ته‌وه ده‌ستگیرنه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ده‌ستى پێكردووه.
گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كرد به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكهوتووان،ڕوپێوى زیانه‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌یان كردووه و بۆ كارى پێویست ده‌یده‌نه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.
bas news-
