هەژمارنەكردنی دەنگی تایبەت لە كوردستان یەكێكە لە تەوەرەکانی دانیشتنی پەرلەمان

 هەژمارنەكردنی دەنگی تایبەت لە كوردستان یەكێكە لە تەوەرەکانی دانیشتنی پەرلەمان
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت تاكوو ئێستا یەكلایی نەبووەتە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر چ پرسێك دەبێت.

مەدینە ئەیووب، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، بەڵام تاكوو ئێستا ڕوون نییە كۆبوونەوەكە لەسەر چییە".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد بەو پێیەی پڕۆژە یاسای چاكسازی لەبەردەستی پەرلەمانتاران دایە، بۆیە پێدەچێت كۆبوونەوەكە تایبەت بێت بەو پڕۆژەیە.

بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەش كرد: "حاڵەتێكی ئاساییە ئەگەر دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بكرێت بە پرسێكی دیكەی بەدەر لە پڕۆژە یاسای چاكسازی".

مەدینە ڕوونیشی كردەوە تاكوو ئێستا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی بۆ ئامادەبوون لەكۆبوونەوەی داهاتوو نەكردووە.

پرسی هەژمارنەكردنی دەنگی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژەیاسای چاكسازی و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك ئەو مژارانەن كە پێدەچێت پەرلەمانانی كوردستان دانیشتنیان لەسەر بكات.











باسنیوز
Top