بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی ڕووی دا
ئەمڕۆ شەممە 9/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە، کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر بە دووری 18 کیلۆمەتر لە سلێمانی، ڕووی داوە.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 2 و 42 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووی داوە، ھاووڵاتییانیش ھەستیان پێی کردووە، زیانیشی نەبووە.
باسنيوز
