پشكنین بۆ بەرکەوتوانى چه‌كى كیمیاوى ده‌كرێت
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان، ڕايگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانیان، حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان منحه‌یه‌كى مانگانه‌ى بۆ ژماره‌یه‌ك له بریندارانى چه‌كى كیمیاوى بڕیه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیانى دیكه خۆیان به بریندارى چه‌كى كیمیایى له‌قه‌ڵه‌م دا‌و داوایان كرد كه منحه‌كه بۆ ئه‌وانیش ببڕدرێته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو لێژنه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینیان بۆ بكات و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بریندارى چه‌كى كیماوین و مه‌رج و ڕێنماییه‌كانى پێدانى منحه‌كه ده‌یانگرێته‌وه ناویان تۆمار ده‌كرێت و منحه‌كه‌یان پێده‌درێت، به پێچه‌وانه‌وه‌و داواكه‌یان ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
ئاشکراشی کرد. كه له ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی هه‌زار برینداری چه‌كی كیمیاوی مینحه وه‌رده‌گرن كه مانگانه بڕه‌كه‌ى ٤٠٠ هه‌زار دیناره.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان باسى ئه‌وه‌شى كرد كه له ئێستادا به‌شى ته‌ندروستى كه‌یسى كیمیاباران دراوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆشیه‌وه خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌یاند: ”له‌ئێستا كاره‌كانى دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌ركردنى بریندارانى چه‌كى كیمیاوى له هه‌ڵبجه ته‌واو بووه‌و دواى هه‌ندێ كارى پێویستى ئیدارى و دارایى به‌ڕووى بریندارانى چه‌كى كیمیاویدا ده‌كرێته‌وه“.
باسنيوز
