قایمقامى هه‌ولێر: دوو كه‌س دهستگیكراون و چه‌ندین شوێنیش داخراون
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، رايگه‌یاند: ”لێژنه‌كانى قایمقامییه‌ت له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنى نرخى كه‌لوپه‌ل و رێگریكردن له كاره نایاساییه‌كان به‌رده‌وامن“.
قایمقامی هه‌ولێر، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بۆ لێژنه‌كان دانراوه تاكو رۆژانى جه‌ژن به‌رده‌وامى ده‌بێت.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامى فرۆشتنى گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، قائیمقانى ناوه‌ندیى هه‌ولێر، ئاشکراشی کرد، کە به‌هۆى زۆر خواست له‌سه‌رى تاكو ئێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵى ئه‌و دیارده‌یه بكرێت، گوتیشی: "له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون، چه‌ندین شوێن داخراون، یه‌ك تۆن گۆشیتیش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه".
باسنيوز
