عەتا شێخ حەسەن: ژماردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەبێتە ھۆی زیادبوونی کورسییەکانی پارتی

 عەتا شێخ حەسەن: ژماردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەبێتە ھۆی زیادبوونی کورسییەکانی پارتی
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەھۆی ژماردنەوەی دەنگەکان ڕێژەی کورسییەکانی پارتی لەسنزوری پارێزگای سلێمانی زیاد دەکات.

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: ”پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکو لایەنێکی سیاسی بەھێزی کوردستان، ھەمیشە متمانەی بە جەماوەر و دەنگدەرانی خۆی ھەبووە، بۆیە ئێمە بەھیچ شێوەیەک لەئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان ناترسین، بەڵکو دڵنیاین ئەگەر ئەنجامی دەنگەکان بەدەست ھەژمار بکرێتەوە، سودێکی زۆری بۆ حزبەکەمان دەبێت“.

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە، ئەوەشی خستە روو، کە بەھۆی ئەو ساختەکارییەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە، زۆرترین دەنگی پارتی لە سلێمانی دزراوە، بۆیە ئەگەر ئەنجامی دەنگەکان بەشێوەی دەست ھەژمار بکرێت، دڵنیان ڕێژەی کورسیەکانیان بۆ دوو کورسی بەرز دەبێتەو، چونکە پێشتر دوو کورسی ھەبووە، بەڵام بەھۆی ساختەکارییەکەوە کورسییەکان کەمی کردوو دەنگەکانیان دزران.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ھەروەھا ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی کە بەھۆی دەنگدانی ئەلکتڕۆنی ئەنجام دراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەفەرمی پشتگیری لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کردووە، بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بکات.

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە، گوتیشی: ”کاتێک پەرلەمانی عێراق، باسی بژاردنەوەی ئەنجامی دەنگەکان بەشێوەیەکی گشتی دەکات، ئێمە تەنھا ترسمان لە تێکچوونی ئاسایشی سیاسی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ھەیە، نەوەکو ترسمان لەو متمانەیە بێت، کە خەڵکی پێی بەخشیوین“.










باسنيوز
Top