ئاماری گهشتهكانی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر راگهیهنرا
بەپێی داتای راگەیەندراوەکە ، لەو مانگەدا واتە ٤-٢٠١٨ ، ژمارەی گەشتیارانی ھاتوو بۆ ھەرێم لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پەنجاو نۆ ھەزار و چوار سەد و نۆ گەشتیار بووەو شەست و یەک ھەزار و سەد و سی کەسیش سەفەری دەرەوەیان کردووە
ھەروەھا بڕی کەل و پەل و کاڵای ھاتوو ھەزار و سەد و پەنجا و چوار تەن بووەو پەنجاو چوار تەنیش رەوانەی دەرەوە کراوە .
ھەر لەو مانگەدا ژمارەی فڕۆکەکان بە نیشتن و فڕینەوە شەش سەد و سی فڕۆکە بووە .
bas news_
