شوانەكانی ئورفا بەدەم لەوەڕاندنی ئاژەڵەوە بەربانگ و پارشێو دەکەن

شوانەكانی ئورفا بەدەم لەوەڕاندنی ئاژەڵەوە بەربانگ و پارشێو دەکەن
شوانەکانی ئورفای باكووری كوردستان، کە شارەکەیان بە ناوەندی ئاژەڵداریی ئاژەڵی بچووک دادەنرێت، لە مانگی رەمەزاندا بەربانگ و پارشێو بە دیار رانە مەڕ و بزنەکانیان و لەوەڕگاکاندا دەکەنەوە.


لە ئورفا لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوادا ژمارەیەکی زۆر لە بەخێوکەرانی ئاژەڵ، بەمەبەستی لەوەڕاندنی باشتری رانە مەڕەکانیان، بەتایبەت ئێواران و شەوان بە فێنکی ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن.


پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی راپۆرتێكی لەمبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی داوە لە ناوچەی کاراجاداغی سەر بە شارۆچکەی سیڤەرەک کە ١٩١٩ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، لەگەڵ نەمانی کاریگەریی خۆردا، شوانەکان رانە مەڕەکانیان بەرەو لەوەڕگاکان لێدەخوڕن و بەهۆی ئەوەش کە رەمەزان کەوتووەتە هاوینەوە، بەربانگ و پارشێوەکانیان لە سەر شاخەکان دەکەنەوە
bas news -
Top