دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پێشکەش به ٥٠ خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو لە سۆران کرد
سێشەممە رێکەوتی ٥/٦/٢٠١٨ تیمی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی سمێلان و ناو شارۆچکەی سۆران پارسێلی خۆراکی و پێداویستی ناوماڵەیان بە ھاوکاری مانگی سوری عێراقی بەمەبەستی ھاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتووانی لافاو پێشکەش بە ٥٠ خێزان کرد.
لە پرۆژەیەدا پێداویستی ناوماڵەکان پێکھاتبوون لە بەتانی، سێتی مەتبەخ و ترمزی ئاو، دۆشەک و ...ھتد.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش ھاوکاری پێشکەش بە زیانمەندانی لافاو کردووە و لە چەندین پرۆژەی جیاجیادا ھەر لەیەکەم رۆژی لافاوەکەوە، ھاوکارییەکانی پێشکەش کردووە.
kdp -
