مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سۆران ئه‌مشه‌و دانیشتووانی شاره‌كه‌یان بێ كاره‌با كرد

مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سۆران ئه‌مشه‌و دانیشتووانی شاره‌كه‌یان بێ كاره‌با كرد


ئه‌مشه‌و دانیشتووانی شاری سۆران بێبه‌ش بوون له‌ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناڕه‌زاییان و داواكردنی نرخی زیادكردنی ئه‌مپێر له‌سه‌ر هاووڵاتیان له‌لایه‌ن خاوه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، قایمقامی سۆرانیش ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و كێشه‌یه‌ن ده‌درێنه‌ دادگا.



كرمانج عزه‌ت قایمقامی سۆران له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی قایمقامییه‌ت ڕازی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر زیادكردنی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان، ئه‌مشه‌و زۆرینه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی شاره‌كه‌ كاره‌بایان له‌ هاووڵاتیان بڕیوه‌ ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن مۆلیده‌ هه‌ڵسان به‌ هاندانی ئه‌واندی دیكه‌ش.



قایقمانی سۆران داواشی له‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ركه‌س ئاره‌زووی دانانی مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌كات سبه‌ی سه‌ردانیان بكات له‌ شوێنی ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه‌ی كه‌ ئاماده‌ نین مۆلیده‌كانیان كار پێبكه‌ن ، مۆلیده‌ دابنێن و ده‌ستبه‌كار بن.



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌درێنه‌ دادگا كه‌ له‌ پشت ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئه‌مشه‌و بوونه‌.



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:-



ڕون کردنەوەیەکی پێویست لە بارەی مولدەکانی کارەبای سۆران

ھاولاتیان ئاگادار دەکەینەوە ، کە ھەندێ خاوەن مولدە ئەوڕۆ سەردانیان کردین بۆ زیاد کردنی نرخی ئەمپێر ، بە بیانوی ئەوەی کرێی گاز و کاتی شەو بار گرانترە . ئێمە ڕازی نەبووین بۆیە پێمان گوتن مانگی دادێ دراسەت دەکەین . کەچی بە داخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ھەندێکیان ھانی تێکڕای مولدەکانیان داوە مولدە پێ نەکەن . زۆر ھەوڵماندا ھەندێکیان ھەلوێستیان باش بوو بەڵام بە ھۆی ھەڕەشەی ئەوانەی لە پشت کێشەکەوە بوون ئەوانیش راوەستان ، تەنانەت داوامان لێ کردن سبەی کۆبونەوەیەک بکەین بە فراوانی و بە ئامادە نوێنەری خەڵکیش ھەر رازی نەبوون داوای دەست بە جێ زیاد کردنی نرخیان دەکرد ، کە ئێمە نە چووینە ژێر بار !

بۆیە ئەمانەوێ بزانن کە ئەو کێشەیە بەو رەمەزانە کارێکی نەشیاو بوو ، فرسەت تەلەبیش بوو کە بەو شێوەیە کاتێکی دژوار بۆ حکومەت دیاری بکەن . دەکرێ مانگێک پێش ئەو کاتە کەسێ بۆی دەر نەیەنی بە رەسمی داوا بکات واز بێنی نەک کوژاندنەوە و پێ نەکردن بە کەیفی خۆیان چونکە ئەوانە گرێبەستی کار کردنیان ھەیە لەگەڵ حکومەت بۆیە لە روی یاسای تۆمەتبار دەبن .

بۆیە بڕیارماندا ئەوانەی لە پشتی ئەو کێشەیەن بدرێنە دادگا .ھەروەھا ھەر کەسێ لە سۆران ئارەزوی دانانی مولدەی ھەیە لە بەیانیەوە دەتوانی بۆ شوێنی ئەوانەی پێ ناکەن ، سەردان بکەن رێگای دانانی مولدەیان پێ دەدەین .

ھەموو خاوەن مولدەکان کەسی بێ ویژدان نین و دەکراێ خۆیان لە بەرژەوەندی ئەوانی تر جیا بکەنەوە .

تکایە بۆ ئاگاداریتان

bas news -
Top