حەشدی شەعبی داوای چەکدانان لە هێزی ئێزدخان دەکات
حەیدەر شەشۆ ، فەرماندە و دامەزرێنەری هێزی پاراستنی ئێزدخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ، ئەو داواکارییەی حەشدی شەعبی دەیکات خەونە و بە هیچ شێوەیەک جێبەجێی ناکەین ، چونکە ئێمە خاوەنی شنگالین و نە بە فەرمانی حەشدی شەعبی دروستبووینە و نە بە فەرمانی حەشدی شەعبیش هەڵدەوەشێینەوە.
حەیدەر شەشۆ گوتی: "هێزی پاراستنی ئێزدخان هێزێکی فەرمییە و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە تۆمارکراوە ، ئەوانەی لە نێو حەشدی شەعبی هەوڵدەدەن رێگە لە هاتووچۆی هێزەکانی پاراستنی ئێزدخان بگرن چەند گرووپێکی دیارن و بەرپرسانی حەشدی شەعبی ئاگاداری ئەوە نین و بە هەموو لایەکیش دەڵێین چەک دانان لە فەرهەنگی ئێمەدا نییە".
ئەو داواکارییەی حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمریکا هێزێکی سەربازی خۆی لە ناوچەی چل مێرا لەسەر چیای شنگال جێگیرکردوون.
rudaw -
