كۆمسیۆن پاره‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
له خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌بوو بڕی 50 ملیۆن دینار بداته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، قه‌واره‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانیش بڕی 25 ملیۆن دینار، به‌پێی ئەو زانیاریانەی له كۆمسیۆنه‌وه دراوه‌ته ماڵپه‌رڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڕیار درا كه بره‌كه كه‌م بكرێته‌وه.
کەمکردنەوە بەمجۆرەیە، قه‌واره‌ی سیاسیی گشتی له 50 ملیۆنه‌وه بۆ 30 ملیۆنی دینار كه‌م كراوه‌ته‌وه، قه‌واره‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان و ئه‌رمه‌ن كلدان ئاشوور له 25 ملیۆنه‌وه بۆ 10 ملیۆن كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاره ئه‌مرۆ 5\6\2017 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر رێنمایی تازه بڕۆن.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و پاره‌یه له بانكه‌كانی كوردستان داده‌نرێت و دواتر رێكاری پاره راده‌ستكردنه‌كه ده‌درێته‌وه به كۆمسیۆن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه قه‌واره پێكهاته جیاوازه‌كان داوایان كرد كه بڕی پاره‌كه كه‌م بكرێته‌وه، چونكه به‌شێكیان توانای پێدانی ئه‌و پاره‌یان نه‌بووه.
به‌پێی په‌یره‌وی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كوردستان، هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت گوژمه‌یه‌كی پاره له بانكه‌كانی كوردستان وه‌ك گه‌ره‌نتی دابنێت.
kdp -
