په‌كه‌كه سێ هاووڵاتیی له سنووری قه‌زای ڕواندز ڕفاندووه
په‌كه‌كه به‌رده‌وام كێشه بۆ خه‌ڵكی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و گونده‌كان داگیر ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڕفێنێت و به هۆی بوونی ئه‌وانیش له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وام توركیا بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و تا ئێستاش به سه‌دان گوند چۆڵ كراون و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان ئاواره بوونه و به ده‌یان هاووڵاتیش شه‌هید بوونه و ئێستاش توركیا به هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وە خاكی كوردستانی به‌زاندووه.
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای سۆران، عه‌لی عه‌ونی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "په‌كه‌كه سێ هاووڵاتیی له ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای ڕواندز ڕفاندووه، كه بۆ مه‌به‌ستی هێنانی گژوگیای سروشتی چوونه‌ته شاخه‌كان و تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و سێ هاووڵاتییه دیار نییه."
عه‌لی عه‌ونی گوتیشی: "په‌كه‌كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ڕفاندووه و به دواداچوونیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ ئه‌و سێ كه‌سه له ده‌ستی په‌كه‌كه ڕزگار بكرێن."
ئه‌و سێ هاووڵاتییه خه‌ڵكی ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای ڕواندزی سنووری پارێزگای هه‌ولێرن، به ناوه‌كانی عومه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حموود و هه‌ڵگورد حەمهدهمین عه‌بدوڵڵا و دانا خدر هه‌مزه.
kdp -
