پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین عه‌ره‌بێكى دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقامی خورماتوو ده‌ستنیشان ده‌كاته‌وه
به‌پێی نووسراوێك، كه تێیدا واژۆی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینى له‌سه‌ره، تێیدا فه‌رمانی كارگێڕی بۆ تالیب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى شارەدێى سلێمان به‌گ ده‌ركردووه كه له هه‌مان كاتدا وه‌ك قایمقامى خورماتوو به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، له‌بری له‌یس حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى شارەدێى عه‌له‌م كه وه‌ك قایمقامى خورماتوو به وه‌كاله‌ت پێشتر ده‌ست به‌كار ببوو.
له‌دواى داگیركردنى شارى خورماتوو له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار، پۆستى قایمقامییه‌تى خورماتوو له كورد وه‌رگیرایه‌وه و له‌لایه‌ن عه‌ره‌بێكه‌وه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برا و ئه‌م جاره‌شیان پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین كه‌سێكى دیكه‌ى ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌و پۆسته كه عه‌ره‌به
میلیشیاكانى حه‌شدى توركمانیش له خورماتوو، له هه‌وڵدان بۆ دانانى حه‌سه‌ن زه‌ینئه‌لعابدین، كه توركمانێكى شیعه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی قایمقامییه‌تى خورماتوو، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا بابه‌تی لادانى شه‌لال عه‌بدول، قایمقامى شه‌رعی خورماتوو له دادگاى فیدڕاڵی عێراق یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئه‌و توركمانه شیعه وه‌ك قایمقامى خورماتوو ده‌ستبه‌كار بێت.
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ڕابردوو جگه له پۆستى قایمقامى خورماتوو چه‌ندین پۆستی تر له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌كیترینیان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى پۆلیسی شاره‌كه‌یه.
باسنيوز
