دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

 دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی ئەنجام نادرێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات سەرۆكایەتی پەرلەمان تاوتوێ دانیشتنی ئایندە دەكات.


نازم هەركی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەمبارەوە رایگەیاند پەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای چاكسازی دەكات، بەڵام كۆبوونەوەكە ئەم هەفتەیە بەڕێوە ناچێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئێستا بۆ تاوتوێكردنی وادەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوە دایە و دیاریكردنی رۆژی كۆبوونەوەکە لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی دایە".


رۆژی سێشەممە، لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای چەكسازی كۆبوونەوە و چەند بڕیارێكیان دەركرد كە لەناویاندا دیاریكردنی كەمترین رێژەی مووچەی خانەنشینی بوو بە 400 هەزار دینار، لەگەڵ هەڵگرتنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە.












باسنیوز
Top